٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ناوەرۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران لە KDPیەوە بزانە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- چوارشەممە، 11-12-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە تاوتوێ دەکات. 

لە پێشەكیی كارنامەدا، دواپێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە بابەتی مووچە و هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ و خشتەكانی هاوپێچی یاساكە بۆ ساڵی دارایی 2025 و ڕووداو و پێشهاتەكانی ئەمدواییەی وڵاتی سووریا گفتوگۆ دەكرێن.

لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەدا، پێشنیازی هاوبەشی وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە بۆ هاوتاكردنی ناونیشانە وەزیفییەكان لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی لەبەر ڕۆشنایی یاسای ژمارە (9)ی ساڵی 2024 دەخرێتە ڕوو.

لە بڕگەی دووەمدا ڕاپۆرتی وه‌زیری هەرێم بۆ كاروبارەی پێكهاتەكان سەبارەت بە كاروباری وەزارەتەكەی دەخرێتە ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار