مەسروور بارزانی بە بۆنەی (72)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتان پەیامێكی بڵاو كردەوە

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامێكی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتان بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و بەشدارییەکی دیار و كاریگەری لە شۆڕش و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11/12/2024، مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامێكی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتان بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: بە بۆنەی (72)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و گشت ئافرەتانی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم لە بەشێكی پەیامەكەدا هاتووە: یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و بەشدارییەکی دیار و كاریگەری لە شۆڕش و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و قوتابخانەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی چەندان ئافرەتی بەتوانا و سەرکردە. ئومێدەوارم لە درێژەدان بە تێکۆشان و کارکردنی ڕێکخراوەیی خۆیاندا لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان بەردەوام و سەرکەوتوو بن. پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان .




