نێچیرڤان بارزانی: لەم یادەدا پشتگیریی تەواومان بۆ یەکێتیی ئافرەتان دووپات دەکەینەوە

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێكی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتان بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستان سەلماندوویه‌تی کە هاوبەشێکی سەرەکییه لە گەشەپێدانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نیدا و هەمیشە سەرچاوەی هێز و داهێنان بوون بۆ به‌رگریکردن له مافه‌کان و مسۆگه‌رکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ ئافره‌تانی کوردستان..
دەقی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی بۆ یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستان:
لە یادی حەفتا و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا، گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستان دەکەم. ڕۆڵی گرنگی لە به‌ره‌وپێشبردنی کۆمەڵگه و بەهێزکردنی بەهاکانی یەکسانی و دادپەروەری بەرز دەنرخێنم. یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستان، لە دامەزراندنییەوە لە ساڵی ١٩٥٢، هێمای خەباتی نیشتمانی و کاری بەردەوام بووە بۆ به‌دیهێنانی مافەکانی ئافره‌تان و به‌هێزکردنی پێگەیان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا.
لە ماوەی خه‌باتی دوور و درێژیدا، یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستان سەلماندوویه‌تی کە هاوبەشێکی سەرەکییه لە گەشەپێدانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نیدا. هەمیشە سەرچاوەی هێز و داهێنان بووه بۆ به‌رگریکردن له مافه‌کان و مسۆگه‌رکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ ئافره‌تانی کوردستان.
لەم یاده‌دا به ڕێزه‌وه ڕه‌نج و قوربانیدانی ئافره‌تان و ڕۆڵی یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستان بەبیر ده‌هێنینەوە و پشتگیریی تەواومان بۆ کار و هەوڵەکانی لەپێناو پاراستنی مافەکانی ئافره‌تان و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتووتردا له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری، دووپات دەکەینەوە.
سڵاو له ته‌واوی ئافره‌تان و دایکان و خوشکانی کوردستان که دڵسۆزانه خزمه‌تی گه‌ل و وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن. با ئەم یادە هاندەرێک بێت بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ئافره‌تان و بەدیهێنانی ته‌واوی ماف و خواستەکانیان.
نێچیرڤان بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
١١/١٢/٢٠٢٤




