٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لێدوانێك له‌ وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دەنگۆی تێکچوونی تەندروستیی نێچیرڤان بارزانی، دوورە لە ڕاستییەوە و بەشێوەیەکی ئاسایی ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات.

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی سەرۆکایەتی، دڵشاد شەھاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: چەند پێگەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆیەکیان دەربارەی تەندروستیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە. لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە ئەو دەنگۆیانە لە ھەموو ڕاستییەکەوە دوورن و بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بە شێوەیەکی ئاسایی ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار