زیبا ته‌ها: حه‌فتا و دوو ساڵه یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان لە خەبات بەردەوامە

هه‌ولێر-KDP.info- حه‌فتا و دوو ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان تێپه‌ڕی، سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستانیش دەڵێت، "ئامانج له دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت و به‌شداری پێكردنی له كایه‌كانی ژیان بووە".
زیبا ته‌ها، سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بارزانی نه‌مر له 11/12/1952 له شاری سلێمانی دامه‌زرا، له ماوه‌ی 72 ساڵی ته‌مه‌نی دا یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به‌رده‌وام بووه له خه‌بات و تێكوشان بۆ زامنكردنی مافی ئافره‌تان، له‌و بۆنه پیرۆزه‌دا سڵاو بۆ ئافره‌تانی كوردستان و ئه‌وانه‌ی له پێناوی ئازادی كوردستان گیانی خۆیان كردووته قوربانی دەنێرین، لەم ساڵیادەدا سڵاو بۆ ڕۆحی پێشەنگانی دەستەی دامەزرێنەر و سڵاوی ئەمەکداری بۆ هەموو ئەو تێکۆشەرانەی لە قۆناغەکانی پێشووتر و کاتە سەختەکان کاروانی تێکۆشانی ئەم ڕێکخراوەیان درێژە پێداوە و لەم قۆناغەش بە ئێمەیان سپاردووە.
سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان گوتیشی: بەڵێن دەدەم بە هەموو توانایەک هەموو هەوڵێک بدەم، هەتا هەمیشە یەکێتی ئافرەتان بەرەو پێشتر ببەین و لەگەڵ هەڤاڵانم وەکوو یەک تیم لە ئاست ئەرکەکانمان بەرپرسیار بین، هەمیشەش دەنگی هەموو ئافرەتانی کوردستان و جێبەجێکاری خواست و داواکارییەکانیان بین.
هەموو کاتیش لەجێی متمانەی ڕابەرمان جەنابی سەرۆک بارزانی و پشتیوان و ئەزموونی دیموکراسی گەلەکەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بین.
زیبا ته‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان به شایه‌تی هه‌موولایه‌ك خاوه‌ن چه‌ندین ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌ریی گه‌وره‌یه له پێناو داكۆكیکردن له مافی ئافره‌ت، دوای 72 ساڵ له دامه‌زراندن یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه له‌ڕێگه‌ی ئورگانه‌كانییه‌وه به‌رده‌وامه له خه‌بات، ئامانجی سه‌ره‌كی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی ئافره‌ت و داكۆكیكردن له مافه‌كانی بووە، له سۆنگه‌ی باوه‌ڕی پارتی به مافی ئافره‌ت هه‌میشه پارتیمان پێشكه‌نگ بووه له داكۆكیکردن لە مافی ئافره‌ت، له هه‌موو قۆناغه‌كان ده‌رفه‌تی بۆ ئافره‌ت ڕه‌خساندووه، تا له هه‌موو كایه‌كانی ژیان ڕۆڵی خۆی هه‌بێت.
قائید میرۆ




