دەست بە دروستکردنی ڕێگای دووسایدی ھەولێر. کۆیە دەکرێت

ھەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: گرێبەستی ڕێگای دووسایدی "ھەولێر _ کۆیە" ئیمزا کراوە و دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت.
دکتۆر ئاگرین عەبدوڵڵا بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرێبەستی پڕۆژەی دووسایدی ڕێگای "ھەولێر _ کۆیە"ی ئیمزا کردووە و کۆمپانیای جێبەجێکار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی دھۆک ڕادەسپێردرێت دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکات، پڕۆژەکە درێژیەکەی (٤٠کم)ە و ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکەش ٣ ساڵ و نیوە.
دکتۆر ئاگرین عەبدوڵا گوتیشی: ئێستا ڕێگاکە یەکسایدە و زۆر ناخۆشە، دەکرێتە دووساید و ٥٦٠ملیار و ٤٤٣ملیۆن و ٢٢٥ھەزار دیناریشی بۆتەرخن کراوە، ئەو پڕۆژەیە دوای تەواوبوونی خزمەتێکی زۆر باشی گەشتیاران دەکات.
لە ماوەی ڕابردوو سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا ڕێگای دووسایدی ھەولێر. کۆیە بکرێتە دووساید، چونکە ھاتوچۆیەکی زۆری لەسەر
بڵند ئیبراھیم




