سەرۆک بارزانی لەگەڵ موسەنا سامەڕائی كۆبووەوە

ههولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 9ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز موسەنا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کرد.
لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ئالنگارییەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیری لە عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.




