ئه‌مه‌ل جه‌لال: پێشبینی ده‌كه‌ین زیاتر له 200 هه‌زار گه‌شتیار بۆ سه‌ری ساڵ بێنه كوردستان

هه‌ولێر -KDP.info- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: پێشبینی ده‌كرێت بۆ پشووی سه‌ری ساڵ زیاتر له 200هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئه‌مه‌ل جه‌لال، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: بۆ پشووی سه‌ری ساڵ، له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گه‌شتوگوزار و تیمه‌كانمان ئامدەکارییمان کردووە و پێشوازی له‌و گه‌شتیارانه ده‌كه‌ین، دێنه هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستخۆشیش له تیمه‌كانمان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ی جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ده‌ڵێت: ساڵی ڕابردوو بۆ پشووی سه‌ری ساڵ 200هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌كه زیاد بكات.
ئه‌مه‌ل جه‌لال ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد: ئێمه به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێ چالاكی ئه‌نجام ناده‌ین، به‌ڵکو چالاكییه‌كان زیاتر له لایه‌ن كه‌رتی تایبته‌وه ڕێكده‌خرێن، چه‌ندین جۆر چالاكی به‌ڕێوه ده‌برێن، ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاریش له ئه‌ركدایه بۆ پێشوازیکردن له گه‌شتیاران و چاودێری كردنیان، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌مانه‌وێ به باشترین شێوه پێشوازی له هاتنی گه‌شتیاران بكه‌ین.
قائید میرۆ




