٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی ھەرێم، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 2024/12/9 دکتۆر نووری عوسمان سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

لە دیدارێکدا, ڕەوشی ناوخۆ، هەنگاوەکانی پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەت و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، تاوتوێ کران. لەمبارەیەوە، گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییەکان و فراوانکردنیان، دووپات کرایەوە.

هەڵسەنگاندنی دۆخی گشتیی ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆگانی دیدارەکە بوو، تێیدا بیروڕا سەبارەت بە ڕووداو و پێشهاتەکان، ئاڵوگۆڕ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار