٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت بە بانگھێشتێکی فەرمی سەردانی شانشینی بەحرەین دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمیی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێکەوت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئامانجی سەردانەکە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەحرەین و تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە.

سەرۆکی حکوومەت لە سەردانەکەیدا کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەحرەین کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پرسە گرنگەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی گۆڕان و پێشھاتەکانی سووریا دەکات.

ئەم سەردانە، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "بەشێکە لە ھەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی حکوومەت بۆ پەرەپێدان و بەھێزترکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو".

هەواڵی پەیوەندیدار