له دهۆك 9 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان تاپۆ ده‌كرێن

دهۆك -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئەو یه‌كە نیشته‌جێبوونانەی سه‌ر به ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانن تاپۆ ده‌كرێن، له قۆناغی یه‌كه‌م بە 9 پڕۆژه دەست پێده‌كرێت.
د.هه‌ڤاڵ ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کەرتی وەبەرهێنان
ده‌ست به تاپۆكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون كراوه، له سنووری پارێزگای دهۆك، ئێستا نۆ پڕۆژه‌مان ئاگادار كردوونه‌ته‌وه ده‌ست به تاپۆكردنیان ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك گوتیشی: له قۆناغی یه‌كه‌م سێ تا چوار هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون تاپۆ ده‌كرێن، لە قۆناغی دووه‌م هه‌زاران یه‌كه‌ی دی له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان تاپۆ دەکرێن.
د.هه‌ڤاڵ ئاكره‌یی ڕوونیكرده‌وه: تاپۆكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له چه‌ندین لاوه سوودی هه‌یه بۆ هاووڵاتییان، چونكه دوای تاپۆكردنی مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنیان باشتر ده‌بێت و ده‌خرێنه سه‌ر ناوی كڕیار، هه‌روه‌ها به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕسوماتی به‌ناوكردنیان كه‌م كراوه‌ته‌وه بۆ 1%، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه.
قائید میرۆ




