٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوێنەری سەرۆك بارزانی بەشداری پرسەی پێشمەرگەی خاوەن میدالیای بارزانی ڕەسول حاجی ئاغای کۆسرەتانی کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ یەكشەممە 2024.12.8 بە نوێنەرایەتی جەنابی (سەرۆك بارزانی) بەڕێز (سیداد بارزانی ) ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، بە یاوەری بەڕێز  بەهرام عریف یاسین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەڕێز كرمانج عزەت بەرپرسی لقی 26ی گوڵان  بەشداری لە پرسەی کەسەیاتی و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و خاوەن  میدالیای بارزانی (ڕەسول حاجی ئاغای کۆسرەتان)ی کرد. 

بەڕێز (سیداد بارزانى) بە نوێنەرایەتی جەنابی (سەرۆک بارزانی) و پرسە و سەرەخۆشی خۆی گەیاندە بنەماڵەی کۆچکردوو و هیواى خواست ئەمە دوا كۆست و ناخۆشییان بێت و خودای گەورە  کۆچکردوو  بە بەهەشتی خۆی  شاد بكات و سێبووری بنەماڵەکەیان  بدات. 

هەواڵی پەیوەندیدار