په‌یامى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى سووریا

ھەولێر-KDP.info- ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به بایه‌خێكى زۆره‌وه چاودێریی پێشهاتەکانی سووریا دەکه‌ین. داوا لە هەموو لایەك دەکەین زمانی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتییانە بگرنە بەر، به شێوه‌یه‌ك دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەموو پێکهاتەکانی سووریا، لەوانە گەلی کورد، دەستەبەر بکات، هه‌روه‌ها بەشداریی کارایان لە داڕشتنی داهاتووی وڵات‌دا، مسۆگەر بکات.
هەرێمی کوردستان له چوارچێوه‌ى عێراقدا پابەندیی خۆی بە پاراستنی پەیوەندیی هاوسەنگ و کارکردن بۆ بەهێزکردنی هاوکاریی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیریی سووریا دووپات دەکاتەوە. هه‌موو ململانێیه‌ك كه دۆخى ناوچه‌كه ئاڵۆز بكات ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها جەخت له پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرى و بەرژەوەندیی هەموو گەلان و پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه.
له كاتێكدا پێشهاته‌كان خێران، جەخت له گرنگیی یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان دەکەینەوە بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ سووریا. بۆیه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى ناوچه‌كه ده‌كه‌ین ڕۆڵى خۆیان بۆ چاره‌سه‌رى ئاشتییانه بگێڕن، هه‌روه‌ها پشتگیریمان بۆ خواستەکانی گەلی سووریا بۆ ئاشتی و ئازادی، دووپات ده‌كه‌ینه‌وه




