یەکێتیی بەڵێندەران: چەندین پڕۆژه‌ی ستراتیژیی دوای کابینەی نوێی حکوومەت ڕادەگەیەندرێن

هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان دەڵێت: چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئاماده‌ن، دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانییه‌وه ڕاده‌گه‌یەندرێن.
كه‌مال ئاغا گه‌ردی، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له چه‌ند ساڵی ڕابردوو كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێشكه‌وتنی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه و چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی جێبه‌جێ كراون، به‌تایبه‌تی له هه‌ردوو كه‌رتی پیشه‌سازی و بازرگانی، هه‌نگاوی زۆر باش نراون.
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی بەڵێندەران دەشڵێت: ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئاماده‌ن بۆ جێبه‌جێكردن، له كابینه‌ی داهاتوو به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی له بواره جیا جیاكان ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردن، پڕۆژەکان زیاتر لە بوارەکانی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیارین.
كه‌مال ئاغا گه‌ردی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: ئه‌و پڕۆژانه‌ی له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆ ئه‌نجامدراون كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و ژێرخانی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه، زیادكردنی به‌رهه‌م و ده‌رفه‌تی كار و به‌خۆماڵیكردنی به‌رهه‌مه‌كان له ئه‌نجامی سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سروور بارزانی بووه، دڵنیاین له ساڵانی داهاتوو پلان هه‌یه پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی زۆر گه‌وره‌تریش بخرێنه بواری جێبه‌جێكردن.
قائید میرۆ




