كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان: ئه‌مڕۆ بایۆمه‌تریی ده‌نگده‌ران ده‌ست پێده‌كاته‌وه

دهۆك-KDP.info- به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی بایۆمه‌تریی ده‌نگده‌ران به‌ڕێوه ده‌چێت.
خالید عه‌باس، به‌رپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌ست به پرۆسه‌ی بایۆمه‌تریی ده‌نگده‌ران ده‌كرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌دایكبووی ساڵی 2007ن ده‌توانن سه‌ردانی تیمه‌كانی كۆمسیۆن بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان تۆمار بكه‌ن و له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
به‌رپرسی ئۆفیسی دهۆك گوتیشی: له سنووری پارێزگای دهۆك 41 بنكه‌ی كۆمسیۆن له ئه‌ركدا ده‌بن بۆ تۆماركردنی هاووڵاتیان، ئه‌وانه‌شی كێشه‌ی نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆریان هه‌یه، ده‌توانن سه‌ردانی بنكه‌كانی كۆمسیۆن بكه‌ن بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆریان.
عه‌باس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: له دهۆك 33 هه‌زار كه‌س كێشه‌ی نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆریان هه‌بووه، هه‌روه‌ها 10 هه‌زار ده‌نگده‌ریش كارتی ده‌نگدانیان وه‌رنه‌گرتووته‌وه، ئه‌وانه‌ش ده‌توانن سه‌ردانی ئێمه بكه‌ن.
قائید میرۆ




