پسپۆرێكی راگه‌یاندن بۆ KDP: تاكه لایه‌نی سیاسی كه داوای كردووه پارتی دیموكراتی كوردستانه

هه‌ولێر-KDP.info- پسپۆرێكی راگه‌یاندن پێی وایه، له هه‌موو جیهاندا كار له‌سه‌ر سۆشیال میدیا ده‌كرێت و ده‌ڵێ، ته‌نیا پارتی له كارنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی رابردوودا باسی له ده‌ركردنی یاسا كردووه به مه‌به‌ستی رێكخستنی سۆشیال میدیا.
د. فوئاد ئه‌حمه‌د، پسپۆری راگه‌یاندن، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: له ئێستادا له هه‌موو جیهان گفتوگۆ بۆ رێكسختن و ئیداره‌دانی سۆشیال میدیا دەکرێت، وڵات هه‌یه یاسای بۆ ده‌ركردووه و هه‌یه بڕیاری له‌باره‌یه‌وه ده‌ركردووه، هەروەها هه‌شه هێشتا له دانوستاندایه، له هه‌رێمی كوردستانیش له خولی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌وڵێك هه‌بوو له رێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كه‌وه، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میشی بۆ كرا.
ئه‌و پسپۆره‌ی راگه‌یاندن ده‌شڵێت: سێ چوار بۆچوون هه‌یه له جیهان له‌باره‌ی سۆشیال میدیا، ئێمه كاتی خۆی یاسای رۆژنامه‌گه‌ریمان ده‌ركرد له هه‌رێمی كوردستان، کە چه‌ندین كۆنفرانس و دانوستانی له‌باره‌وه كرا تا گه‌یشته قۆناغی په‌سه‌ندكردن، هه‌موو دنیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه سۆشیال میدیا رێك بخرێت، به‌ڵام هه‌ر وڵاته‌و به شێوازێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سۆشیال میدیادا ده‌كات.
د. فوئاد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: له‌ناو كارنامه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌م و زۆر هه‌موو لایه‌نه‌كان باسیان له ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كردبوو، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌و بۆ بوارێك باسی كردووه، تاكه لایه‌نی سیاسی له‌ناو كارنامه‌كه‌یدا داوای ده‌ركردنی یاسای بۆ رێكخستنی سۆشیال میدیا کردبێت، پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ته‌نیا له به‌رنامه‌ی پارتی ئه‌وه‌م بینیوه باسی له رێكخستنی سۆشیال میدیا كردووه.
دەشڵێ: پارتی، کە حزبێكی سیاسییه و به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی راگه‌یاندووه، پێویسته پێوه‌ی پابه‌ند بێت، هه‌موو ئه‌و ماددانه‌ی له‌ناو كارنامه‌ی پارتیدا هاتوون دیاره ده‌یه‌وێ له په‌رله‌مان دانوستانیان له‌سه‌ر بكات، هه‌رچه‌نده ته‌نیا پارتی له په‌رله‌مان ده‌بێت كاری بۆ بكات.
قائید میرۆ




