٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مه‌سروور بارزانی پێشوازیی له‌ باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥-١٢-٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ‌ ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەدا، کە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشھات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا.

باڵیۆزی تورکیا، پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردن و ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد و ھەردوولا ھاوڕابوون لە سەر گرنگیی و پێویستی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.

شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا و پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار