مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (عومەر حەمەلاو) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (عومەر حەمەلاو)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ خانەوادەی (عومەر حەمەلاو).
بە غەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین خوالێخۆشبوو (عومەر حەمەلاو)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ھیوادارین ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٤ی کانوونی دووەم ٢٠٢٤




