لوقمان عه‌بدولقادر: هه‌وڵەكان بۆ دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بەردەوامن

هه‌ولێر -KDP.info- ڕۆژی 4/12/2005 ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به مه‌به‌ستی شایه‌تیدان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن تاوانباری هۆڵه‌ندی (فرانز ڤان ئنراد)، چوونە هۆڵەندا، له ئه‌نجامدا تاوانباری ناوبراو بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ حوكمدرا به تۆمه‌تی فرۆشتنی مادده‌ی ژه‌هراوی به ڕژێمی به‌عس.
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه له‌سه‌ر داوای ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌لماندی به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له هه‌ڵه‌بجه چووینه دادگای لاهای، ئه‌و ڕێكخراوه‌ی ئێمه تێیدا ئه‌ندامین 190 وڵات و 60 ڕێكخراوی مه‌ده‌نی تێدا ئه‌ندامن و كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه ده‌كات.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه گوتیشی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاهای له‌دوای كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه دامه‌زراوه، ئه‌وه‌ی كردووەته بیانوو بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی پێش دامه‌زراندنی خۆی نه‌كات، ئه‌وه‌ش ته‌نیا بۆ خۆ دزینه‌وه‌یه له پرسه‌كه.
لوقمان عه‌بدولقادر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: لە هه‌وڵەكانمان به‌رده‌وامین بۆ ناساندنی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و به دادگا گه‌یاندنی هه‌موو ئه‌و كه‌س و وڵاتانه‌ی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك به‌شدارییان له كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه کردبێت.
قائید میرۆ




