٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی جەخت لە دۆستایەتی نێوان گەلی كوردستان و ئیمارات دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-‌ ڕۆژی چوارشەممە 4ی كانوونی یەكەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە  عەبدوڵڵا مەتەڕ ئەلمەزروعی باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی بۆ هەرێمی كوردستان و دیداری لەگەڵ سەرۆك بارزانی دەربڕی و سڵاوی تایبەتی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی دەوڵەتی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بە سەرۆك بارزانی گەیاند. هەروەها ستایشی گەلی كوردستان و حكوومەت و دامەزراوەكانی هەرێمی كرد بۆ دەستەبەركردنی سەقامگیری و هەوڵ و تێكۆشان بۆ بووژانەوە و ئاوەدانی.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی باڵیۆزی ئیمارات لە عێراق كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست، سەرۆك بارزانی عەقڵانیەت و پەرۆشیی سەركردایەتیی ئیماراتی بۆ ئاوەدانی و گەشەپێدانی وڵات بە نموونەیی وەسف كرد و هەروەها جەختی لە دۆستایەتی و نزیكی لەنێوان گەلی كوردستان و گەل و سەركردایەتیی دەوڵەتی ئیمارات كردەوە و خوازیاری ئەوەش بوو پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەردوولا قووڵتر و فراوانتر ببێت.

هەواڵی پەیوەندیدار