٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی سێشەممە 3ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز سێرج دیکشن باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد.

لەم دیدارەدا باڵیۆزی بەلجیکا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە خەباتی گەلی کوردستان و بەیهاتنی سەقامگیریی لە هەرێم و عێراق کرد و پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە ئۆکتۆبەری رابردووی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد، و بەشداریی ڕێژەی بەرچاوی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردندا بە هەنگاوێکی کاریگەر بۆ بەهێزبوونی شەرعیەت لەقەڵەم دا.
باڵیۆزی بەلجیکا ئەوەشی دووپات کردەوە کە بەلای وڵاتەکەی و یەکێتیی ئەوروپا سەقامگیریی هەرێمی کوردستان  بایەخێکی تایبەتی هەیە.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارە دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەڕەشەو مەترسییەکانی تیرۆر  و پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە  ئاڵوگۆڕ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار