٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- رۆژی سێشەممە 3ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەڵاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە  ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.

لەم دیدارەدا کە بەڕێز مەکسیم ڕوبین کونسوڵی گشتی ڕووسیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، باڵیۆزی ڕووسیا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆک بارزانی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کەشێکی ئارام و بە بەشداری ڕێژەیەکی بەرچاوی خەڵک، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەرێمی کوردستان.

لە بەشێکی دیکەی ئەم دیدارەدا باس لە هەنگاوەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕالی عێراق و پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار