سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له باڵیۆزى نوێى ئیتاڵیا كرد

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/12/3 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نیكۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزى نوێى ئیتاڵیا له عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان و پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هه‌موو هاوكارى و پشتیوانییه‌كى خۆى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزى ئیتاڵیا خۆشحاڵیى خۆى به یه‌كه‌م سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و سوپاسى پشتیوانیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بایەخه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌موو بواره‌كاندا په‌یوه‌ندییه‌كان به‌هێزتر بكات.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌تیش دۆخ و ڕووداوه‌كانى سووریا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




