"هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوه‌ری هه‌نگاوی باشیان ناوە"

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یاسایی له ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ پێی وایه، هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوه‌ری هه‌نگاوی باشی بۆ جێبه‌جێكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ناوە و ده‌ڵێ، جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ پابه‌ندییه‌كی ئه‌خلاقییه بۆ وڵاتان.
تاڤگه عومه‌ر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "به بۆنه‌ی 76 ساڵه‌ی په‌سه‌ندكردنی جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌مڕۆ كۆنفڕانسێك بۆ پێداچوونه‌وه به راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئەنجام دەدرێت و گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی دەکرێت، هه‌روه‌ها رۆڵی حكوومه‌ت له‌باره‌ی پێشخستن و په‌ره‌پێدانی مافه‌كانی مرۆڤ هەڵدەسەنگێندرێت، تا بزانرێت هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ژێر ڕۆشنایی راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤەوە چین.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یاسایی له ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ده‌شڵێت: "جاڕنامه‌كانی مافی مرۆڤ پابه‌ندبوونێكی ئه‌خلاقییه بۆ هه‌موو وڵاته‌كان، رێكکه‌وتنێك نییه كێ پێوه‌ی پابه‌نده و كێ پابه‌ند نییه، به‌ڵام پابه‌ندییه‌كی ئه‌خلاقی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كان و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هەیە، عێراقیش پابه‌نده به‌و ماددانه‌ی له‌نێو جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤدا هاتوون به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و سه‌كۆیه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه ده‌چێت، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه وه‌كو هه‌رێمی كوردستان تا چه‌ند پابه‌ندین به‌و رێكکه‌وتن و دۆکیومێنتانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ده‌رچوون.
تاڤگه عومه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "له هه‌موو وڵاتێك ره‌خنه له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌گیرێت، پێشێلكاریش له مافی مرۆڤدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه تا چه‌ند ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی پێشێلكارییه‌كان، له هه‌رێمی كوردستان هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوه‌ری، ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێكی گشتییان بۆ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌یە بزانین تا چه‌ند ئه‌و سێ ده‌سه‌ڵاتانه پابه‌ندن به ناوه‌ڕۆكی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤەوە، هه‌نگاوی باش نراون و پێشوه‌چوون هه‌یه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به مافه‌كانی مرۆڤ نییه، ئه‌وه‌ی له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕاپۆرته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا و سوید و هه‌تا ڕاپۆرته‌كانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ده‌زگایه‌كی نیشتیمانی هەیە، ئاماژه به پێشێلكارییه‌كان ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش ته‌نیا وه‌ك هاوكارییه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بواری مافی مرۆڤ هه‌نگاوی زیاتر بنێن و هه‌نگاوی باشتر به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌ی ڕه‌وشی مافی مرۆڤەوە بنرێت.
قائید میرۆ




