مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن، ھاوکات جەخت لە پێویستیی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.
باڵیۆزی ڕووسیا پیرۆزباییی سەرکەوتنی ھەڵبژاردن و ئەنجامەکانی لە سەرۆکی حکوومەت کرد و جەختی لە پێویستیی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کاتێکی نزیکدا کردەوە.
پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ھەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی ئاڵۆزی سووریا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.





