شاره‌زایه‌ك: دواین قۆناغی ته‌عریب له مه‌خموور ئه‌نجام درا

هه‌ولێر -KDP.info- ڕژێمی به‌عس له ساڵی 1996 قه‌زای مه‌خمووری له پارێزگای هه‌ولێر دابڕاند و خستیه سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا، شاره‌زایه‌كی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه كوردستانییه‌كان دەڵێت، بڕیاره‌کە بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ده‌ڤه‌ری مه‌خموور بوو، دوا پرۆسه‌ی ته‌عریبیش له‌و قه‌زایه ئه‌نجام درا.
دكتۆر سیروان حوسێن مه‌خمووری، شاره‌زا له گۆڕانكاری دیموگرافی ناوچه كوردستانییه‌كان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له‌دوای ڕاپه‌ڕین كاتێك هه‌ولێر كه‌وته ده‌ست كورد، حكوومه‌تی به‌عس دیوانی پارێزگای هه‌ولێری گواسته‌وه بۆ قه‌زای مه‌خموور و پارێزگاری ئه‌وكاتی به‌عس له مه‌خموور كاره‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌برد، به‌ڵام ڕۆژی 2/12/1996 ئه‌نجوومه‌نی به‌ناو سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی به‌عس بڕیاری دا قه‌زای مه‌خموور به‌شێوه‌ی كاتی بگوازێته‌وه سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا، تا ئێستاش له‌ڕووی كارگێڕییه‌وه مه‌خموور سه‌ر به نه‌ینه‌وایه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی گۆڕانكاری دیموگرافیا له ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌ڵێت: مه‌به‌ست له گواستنه‌وه‌ی مه‌خموور بۆ سه‌ر نه‌ینه‌وا ته‌نیا گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌كه و به‌عه‌ره‌بكردنی مه‌خموور بوو، چونكه دوای گواستنه‌وه‌ی مه‌خموور بۆسه‌ر نه‌ینه‌وا گۆڕانكاری له دیموگرافیای ناوچه‌كه ده‌ستی پێكردوو زه‌وی جووتیارانی كورد به‌ناوی عه‌ره‌بەکان کراوە و پرۆسه‌ی ته‌عریب ده‌ستی پێ‌کرد، بۆ یه‌كه‌م جاریش کە زه‌وی له سه‌نته‌ری شاره‌كان به عه‌ره‌ب درا دوای قۆناغی ته‌عریب له مه‌خموور بوو.
د.سیروان حوسێن مه‌خمووری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی مادده‌ی 143ی ده‌ستوور سنووری هه‌رێمی كوردستان دیاركراوه له‌و ناوچانه‌ی تا پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له‌ژێر ده‌ستی هه‌رێمی كوردستان بوون قه‌زای مه‌خموور كه‌وته سنووری ئه‌و ناوچانه‌ی له چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140 دیاریكراون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێویسته ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت و مه‌خموور بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر.
قائید میرۆ




