ماڵپەڕی KDP هۆكاری به‌رز بوونەوەی ڕێژه‌ی گه‌شتیاری بیانی بۆ 25% دەخاتەڕوو

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، هاتنی گه‌شتیاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه و ده‌ڵێ، زیادبوونی ژماره‌ی پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری و ئاسانكارییه‌كانی حكوومه‌ت، هۆكارن بۆ هاتنی گه‌شتیار له وڵاتانی ده‌ره‌وه.
ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له‌پاڵ زیادكردنی ڕێژه‌ی گه‌شتیارانی ناوخۆی عێراق، ڕێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاری بیانیش به‌ره‌و زیادبوونه، له ساڵانی پێشوو ڕێژه‌ی گه‌شتیارانی نێوده‌وڵه‌تی 15% تا 18%ی گه‌شتیاران بوو، به‌ڵام ئێستا ڕێژه‌ی گه‌شتیاری بیانی به‌رز بووەته‌وه بۆ 25% واته له سه‌دا 25ی ئەو گه‌شتیارانەی دێنه هه‌رێمی كوردستان، گه‌شتیاری نێوده‌وڵه‌تین.
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزار ده‌شڵێت: هۆكارەکانی زیادبوونی گه‌شتیاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆرن، به‌ڵام هۆكارێكی سەرەکی، بۆ ئاسانكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵەوە بڕیار دراوه گه‌شتیاری نێوده‌وڵه‌تی پێویستیان به ڤیزای پێشوه‌خته نییه و به‌بێ ڤیزا دێنه هه‌رێمی كوردستان و دواتر مامه‌ڵه‌یان بۆ ده‌كرێت.
عه‌بدولمه‌جید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد: هۆكارێکی دیكه‌ی زیادبوونی گه‌شتیاری نێوده‌وڵه‌تی، هه‌بوونی پڕۆژه‌ی گه‌شتیارییه له هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی جۆره‌كانی گه‌شتوگوزار، پێشتر گه‌شتیار ته‌نیا له وه‌رزی هاویندا ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، ئێستا گه‌شتیاری نیمچه به‌رده‌واممان هه‌یه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ته‌نیا ئه‌مساڵ ئێمه وه‌ك ده‌سته له چوار پێشانگای گه‌شتیاری له وڵاتانی بیانی بەشدار بووینە، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕاكێشانی گه‌شتیار هه‌بووه.
قائید میرۆ




