شاندێکی پارتی بەشداری لە کۆنفرانسی یەکێتیی دیموکراسیی نێودەوڵەتی دەکات

واشنتن-KDP.info- شاندێکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی یەکێتیی دیموکراسیی نێودەوڵەتی (IDU) دەکات.
شاندێکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی، کە پێکھاتووە لە ھەڤاڵان زۆزان بەرواری و جەنگیز ئاوەکەلی، بە نوێنەرایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی یەکێتیی دیموکراسیی نێودەوڵەتی (International Democracy Union-IDU) لە واشنتن دەکەن.
پلاتفۆرمی کۆکەرەوەی IDU، کە ساڵانە بەڕێوە دەچێت، پارتی کۆمارییەکانی ئەمەریکا و پارێزگارانی بەریتانیا و کریستیان دیموکراتەکانی ئەڵمانیا، دیارترین پارتەکانی بەشداربووی کۆنفرانسەکەن، کە لە ١٢/٣ تا ١٢/٦ ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنفرانسەکەدا، خاتوو زۆزان بەرواری، بەشداری لە پەنالێکی ئافرەتانی یەکێتیی دیموکراسیی نێودەوڵەتی دەکات.




