ھۆشیار زێباری پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ١ی١٢ی ٢٠٢٤، ھۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە خاتوو ئەلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی کارەکانی لە وڵات.
لەو دیدارەدا کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە ھەولێر بەڕێز ستیڤ بیتنر و بەڕێزان ھۆشیار سیوەیلی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی، و خاتوو تریفە عەزیز نوێنەری حکوومەتی ھەرێم لە واشنتۆن بەشداربوون.
لە دیدارەکەدا چەند بابەتی ھاوبەش دەربارەی دانوستاندنەکان لەگەڵ لایەنە کوردستانیەکان بۆ پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێم و دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان و ھەلومەرجی ناوچەکە باس کران.





