مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (غەریب مارف کانی ئاسکانی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (غەریب مارف کانی ئاسکانی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ ماڵباتی بەڕێز (غەریب مارف کانی ئاسکانی)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (غەریب مارف کانی ئاسکانی)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، ھاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤




