ماڵپەڕی KDP زانیاری لە بارەی به‌ناوكردنی خانووی زێده‌ڕۆ و قیستەكەی دەخاتەڕوو

هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له كاتی به‌ناوكردنی خانووی زێده‌ڕۆ، پاره‌ی تاپۆكردن ده‌كرێته قیست.
مه‌ریوان حاكم هادی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، تایبەت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: یاسای ژماره 3ی ساڵی 2019 هه‌موار كرا به یاسای ژماره 7ی ساڵی 2021، تێیدا ئاماژه بۆ به‌ناوكردنی هه‌موو ئه‌و زه‌ویانه‌ی تا پێش به‌رواری 31/12/2020 ده‌كرێت له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌كانه‌وه، به مه‌رجێك ئه‌و زێده‌ڕۆییه بكه‌وێته ناو نه‌خشه‌ی كه‌رتی شاره‌وانییه‌كان یان ده‌ره‌وه، بڕه پاره‌یه‌ك دیاری كراوه بۆ به‌ناوكردنی خانووه زێده‌ڕۆكان به‌پێی هه‌ڵكه‌وته‌ی شوێنه‌كه و خه‌مڵاندنی نرخی ڕاسته‌قینه‌ی زه‌وییه‌كه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر گوتیشی: "ساڵانی ڕابردوو زۆر خانوو به زێده‌ڕۆ دروست كراون، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان 250 هه‌زار خانووی زێده‌ڕۆ هه‌یە، هه‌ر خانوویه‌ك له‌سه‌ر زه‌وی زێده‌ڕۆ دروست كرابێت و پێچه‌وانه‌ی نه‌خشه‌ی شاره‌وانی نه‌بێت یاخود ئاستەنگ بۆ خزمه‌تگوزاریی گشتیی وەک شەقام دروست نەکات، ئه‌وه به‌پێی یاسا به‌ناو ده‌كرێت.
مه‌ریوان حاكم هادی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندیی نیشان داوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له كاتی به‌ناوكردنی خانووی زێده‌ڕۆ ئه‌و پاره‌یه‌ی دیاری كراوه له خاوه‌ن خانوو وه‌ر بگیرێت، بكرێته قیست، ئه‌وه‌ش وه‌ك هاوكاری بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سه‌ڵاتیش به وه‌زیری شاره‌وانی دراوه بۆ دیاریکردنی قیستی ئه‌و پاره‌یه.
قائید میرۆ




