پارتی و یەکێتی ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بە کۆبوونەوەکانی نێوانیان

سلێمانی-KDP.info- ئەمڕۆ ھەردوو شاندی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ١١ی ٢٠٢٤، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، پێکەوە باسیان لە بابەتی قۆناغی پاش ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کورستان کرد و ئەگەر و ئامادەکارییەکانی چۆنییەتی کارکردن بەشێوازێک کە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بێت.
ھەر بۆ ئەو مەبەستە ھەردوو وەفدی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بە کۆبوونەوەکانی نێوانیان و ھەموو حیزب و لایەنە کوردستانییەکانی تریش.
سەبارەت بەدانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانیش کەبڕیارە ٢ی ١٢ بەڕێوەبچێت، ھاوڕابوون لەبارەی گرنگی بوونی لێکتێگەیشتنی باش بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە.





