٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دڵشاد شەهاب بۆ KDP: ئه‌مڕۆ سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دڵشاد شەهاب ئەندامی لیژنەی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ وه‌كو شاندی دانوستانکاری پارتی،  سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین لە شاری سلێمانی.

دڵشاد شەهاب ئەندامی لیژنەی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان، تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە ٣٠ـی ١١ـی ٢٠٢٤، شاندی دانوستانکاری پارتی، لە بەردەوامی دیدار و سەردانەکانیدا بۆ لای لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکارە یاساییەکانی دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەن لە شاری سلێمانی.

شایەنی ئاماژەیە، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتووە لە هەڤاڵ (هۆشیار زێباری) سەرۆکی شاند و، هەڤاڵان (پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب، ئومێد سباح) ئەندامانی شاند.

هەواڵی پەیوەندیدار