٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ KDP: ھەوڵدەدرێت ھەفتەی داھاتوو ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە پەسەند بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ھەوڵدەدەن پێنجشەممەی ئەم ھەفتەیە  خوێندنەوەی دووەم بۆ ھەمواری یاسای بودجە بکەن و ھەفتەی داھاتووش پەسەند بکرێت.

د.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم ھەفتەیە خوێندنەوەی دووەم بۆ ھەمواری پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بکەین، بۆ ئەوەی لە ھەفتەی داھاتوو دەنگی لەسەر بدرێت، ئێستا یەک بەربەست لەبەردەم ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە ھەیە ئەویش تێچووی بەرھەمھێنانی نەوتە بۆ ئێمە ھاتووە، دوای دەنگدان ھیچ بەربەستێک نامینێت بۆ ئەوەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەست پێ بکاتەوە.

د.شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی: تا ئێستا ھیچ لایەنێک نیگەرانی دەرنەبڕیووە لە تێچووی بەرھەمھێنانی نەوت لە ھەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش لە کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، تێپەڕاندنی ئەو پڕۆژەی پێ گرینگ بوو، چونکە بە ڕاگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێم زیانی زۆر بە عێڕاق کەوتووە، بۆیە ھەمووان پێیان باش بوو  پڕۆژەیاسای بودجە ھەموار بکرێتەوە و تێپەڕێندرێت، ئێستا ھەوڵدەدەن  پێش ئەوەی پەرلەمان بکەوێتە ناو پشوو پەسند بکرێت. 

 

بلند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار