هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا بۆ KDP زانیاری لەباره‌ی رێککەوتنی ھەردوو حکوومەتی هه‌رێم و فیدڕاڵ ئاشکرا دەکات

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھیوا ئەحمەد مستەفا دەڵیت، هه‌رێم و به‌غدا وا ڕێکكه‌وتوون ئه‌نجامی سه‌رژمێری له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕانه‌گه‌یه‌ندرێت، تا هه‌رێمی كوردستان به ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌دا دەچێتەوە.
هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: سه‌رژمێری له هه‌موو وڵاتێك بنه‌مایه‌كه له بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌ت، له هه‌موو وڵاتێكی پێشكه‌وتوو سه‌رژمێری به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له عێراقیش سه‌ره‌تا لە سەردەمی مەلەکی دەستی پێ‌کرد و ده ساڵ جارێک ئەنجام ده‌درا، به‌ڵام دواتر پاشه‌كشه‌ی كرد، ماوه‌ی 37 ساڵ بوو سه‌رژمێری له عێڕاق نه‌كرابوو، ئه‌وه‌ی پێشتریش كه سه‌رژمێری كرا، دانی پێنه‌نرا، چونكه هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ نه‌بوو، ئێستاش لەدوای نه‌مانی سه‌دام حوسێن کە سەرژمێری دەکرێت، ئێمه له‌گه‌ڵین، چونكه سه‌رژمێری له وڵاتان بۆ وه‌رگرتنی زانیارییه له‌باره‌ی ژیانی خه‌ڵك له‌باره‌ی ئاستی خوێنده‌واری، ئاستی ڕۆشنبیری و ڕێژەی پیر و گه‌نج، له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی داتاكان وه‌رده‌گیرێن، هه‌تا بۆ كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدان به‌رچاوڕوونی ده‌بێت.
ئه‌ندامەکەی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گوتیشی: خه‌ڵكێكی زۆر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی گه‌ڕایه‌وه خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه‌ن، هه‌رچه‌نده بڕیارێك هه‌بوو له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران "خه‌ڵكی كه‌ركووك له هه‌ر كوێیه‌ك بێت له‌سه‌ر كه‌ركووك هه‌ژمار ده‌كرێت" ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیاری سەرۆکوەزیران مه‌سروور بارزانی بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵك گه‌ڕایه‌وه زێدی خۆی و به‌شداربوون له سه‌رژمێری.
هیوا ئه‌حمه‌د مستەفا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: لەنێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و فیدڕاڵ ڕێککەوتن هەیە ئه‌نجامی سه‌رژمێری له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕانه‌گه‌یه‌ندرێت تا هه‌رێمی كوردستانیش به مه‌له‌فه‌كاندا ده‌چێته‌وه، واته پێویسته هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه یەک باوه‌ڕ له‌باره‌ی ئه‌نجامی سه‌رژمێری ئینجا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی هه‌رێم ئه‌نجامه‌كه‌ی ڕاناگه‌یه‌ندرێت.
قائید میرۆ




