٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی ھەرێمی بۆ یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەرکرد

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info-  دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

رۆژی سێشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2024، دڵشاد شەهاب لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: "ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمیی دەرکرد بۆ ئەوەی رۆژی دووشەممە، 2-12-2024 کاژێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت."
گوتیشی، کۆمیسیۆن سەرۆکایەتیی لە لیستی ناوی سەرکەوتووانی پەرلەمانی کوردستان ئاگادار کردووەتەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار