٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (حاجی محەممەد مستەفای گەرمکان) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (حاجی محەممەد مستەفای گەرمکان)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ ماڵباتی بەڕێز (حاجی محەممەد مستەفای گەرمکان)

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان (حاجی محەممەد مستەفای گەرمکان)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین، ھاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات.

 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

 ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار