حوسێن سه‌بری: ئه‌وه‌ی كارتی نیشتمانی نه‌بێت فۆرمی خۆراكی بۆ دروست ناكرێت

به‌غدا-KDP.info- نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كارتی نیشتمانی ده‌كرێته بنه‌ما بۆ پسوله‌ی خۆراك و ئه‌و پسوله‌ی ئێستا هه‌یه ده‌بێته ئه‌لیكترۆنی.
حوسێن سه‌بری، نوێنه‌ری هه‌رێم له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێڕاق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ماوه‌ی یه‌ك ساڵه دروستكردنی پسوله‌ی خۆراك له عێراق ڕاگیراوه، ئێستا كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت پسوله‌ی خۆراك بكرێته ئه‌لیكترۆنی، ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌كه ئه‌زموونێكیان له پارێزگای واست وەرگرتووە، ئه‌و تێسته‌ی كراوه سه‌ركه‌توو بووه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به بەئه‌لیكترۆنیكردنی پسوله‌ی خۆراك ده‌كرێت.
نوێنه‌ره‌كه‌ی بازرگانیی هه‌رێم گوتیشی: له‌مه‌ودوا كارتی نیشتمانی ده‌كرێته بنه‌ما بۆ پێدانی به‌شه خۆراكی مانگانه، واته هه‌ر كه‌سێك كارتی نیشتمانی نه‌بێت بێبه‌ش ده‌كرێت له به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی و ناوی له سیسته‌می نوێ تۆمار ناکرێت.
حوسێن سه‌بری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له‌ڕێگه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنێكه‌وه مامه‌ڵەی پسوله‌ی خۆراك به‌ڕێوه‌ده‌برێت و دوای كه‌وتنه‌كاری سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی، هاووڵاتی دەتوانێت له ماڵه‌وه كاروباری خۆی به‌ڕێوه‌ببات، ژماره‌ی كارتی نیشتمانی هه‌ر كه‌سێك ده‌بێته ژماره‌ی فۆرمی خۆراكی كه‌سەکه.
قائید میرۆ




