حه‌فته‌ی داهاتوو قۆناغی سێیه‌می سه‌رژمێری له هه‌رێم به‌ڕێوه ده‌چێت

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رپه‌رشتیاری جێبه‌جێكاری سه‌رژمێری ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ ڕاهێنانی كارمه‌ندان ده‌ستی پێكردووه و بڕیاره 30 ئه‌م مانگه قۆناغی سێیه‌می سه‌رژمێری به‌ڕێوه بچێت.
مه‌حموود عوسمان، سه‌رپه‌رشتیاری جێبه‌جێكاری سه‌رژمێری به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه، جارێكی دیكه بژمێره‌كانمان گه‌ڕاونه‌ته‌وه هۆڵه‌كان بۆ ڕاهێنان، دوای كۆتاییهاتنی ڕاهێنان ده‌ست به قۆناغی سێیه‌می سه‌رژمێری ده‌كه‌ین له هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی 30ی مانگ قۆناغی سێیه‌می سه‌رژمێری له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم بەڕێوە دەچێت.
سه‌رپه‌رشتیاری جێبه‌جێكاری سه‌رژمێری ده‌شڵێت: له قۆناغی سێیه‌م فۆڕمی ورده‌كاری زانیارییه‌كان پڕده‌كرێته‌وه، پێویستە هاووڵاتییان هەموو پرسیارەکان وه‌ڵام بدەنه‌وه.
مه‌حموود عوسمان ڕوونیكرده‌وه: له قۆناغی سێیه‌م پێویست به قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و مانه‌وه‌ی هاووڵاتییان له ماڵه‌وه ناكات، به‌ڵام پێویسته سه‌رۆك خێزان یانیش ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه به‌ڵگه‌نامه و زانیارییه‌كانی لابێت و له ماڵ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه.
قائید میرۆ




