وەزیری پلاندانان ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند

ھەولێر-KDP.info- دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ژمارەی دانیشتووانی ھەریمی کوردستان ''جگە لە ناوچە جێناکۆکەکان'' بەپێی ئەنجامی بەرایی سەرژمێری '' ٦ ملیۆن و ٣٧٠ و ٦٦٨ کەس دەگرێتەوە، لەکاتێکدایە ھێشتا داتابەیسی ٤٪ـی خێزانەکانی ھەرێمی کوردستان لە سیستەمەکەدا دانەبەزیووە''.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٥-١١-٢٠٢٤، د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی دانیشتووان لە ھەر چوار پارێزگای ھەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.
ئەنجامی بەرایی سەدا ٩٦ـی سەرژمێریی دانیشتووان لە ھەرێمی کوردستان:
١. کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووان: زیاتر لە شەش ملیۆن و ٣٧٠ ھەزار و ٦٦٨ کەس.
٢. ڕێژەی دانیشتووان لە شارەکان: ٨٤%
٣. ڕێژەی دانیشتووان لە گوندەکان: ١٦%
٤. ژمارەی کۆی گشتیی خێزانەکان: یەک ملیۆن و ٣٧٩ ھەزار و ١٦٣ خێزان
٥. تێکڕای قەبارەی خێزانەکان: ٤.٣ تاک
٦. ژمارەی تاکی نێر: سێ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار و ٥٠٦ کەس (%٥٠.٢٤)
٧. ژمارەی تاکی مێ: سێ ملیۆن و ١٧٠ ھەزار و ١٦٢ کەس (%٤٩.٧٦)
٨. ڕێژەی ئەو خێزانانەی ئافرەت سەرۆکایەتییان دەکات: ١١.٨٦%
٩. ڕێژەی ئەو خێزانانەی پیاو سەرۆکایەتییان دەکات: ٨٨.١٤%
١٠. ڕێژەی دانیشتوانی ژێر تەمەنی کارکردن کەمتر لە ١٥ ساڵ: ٣١.٩%
١١. ڕێژەی دانیشتووانی تەمەنی کارکردن لە نێوان ١٥ بۆ ٦٤ ساڵدا: ٦٣.٠٧%
١٢. ڕێژەی دانیشتوانی سەرووی تەمەنی کارکردنی ٦٥ ساڵ و سەرووتر: ٤.٤%
١٣. ڕێژەی گەشەی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان بەراورد بە ٢٠٠٩: ٢.٤٨%
١٤. ژمارەی یەکەی نیشتەجێبوون: دوو ملیۆن و ٢٨ ھەزار و ٣٧ یەکە




