مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خاتوو (خەدیجە حەسەن پیرۆت) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (خەدیجە حەسەن پیرۆت)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ ماڵباتی خاتوو (خەدیجە حەسەن پیرۆت)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (خەدیجە حەسەن پیرۆت)مان پێگەیشت. بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، ھاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤




