٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لێدوانێک لە گوتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- دڵشاد شھاب گوتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٤/١١/٢٤، کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان بە نووسراوی فەرمی، سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئاگادارکردەوە. 

سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان، گوتەبێژی سەرۆکایەتی ڕوونیکردەوە کە بەپێی یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، لە داھاتوویەکی نزیکدا بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەردەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار