٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد داود ئۆغڵو دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ یەکشەممە 11/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەرمان تۆپچوو، کونسوڵی گشتیی تورکیا ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان و دوایین دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

سەرۆکی پارتی ئاییندە، ئاماژەی بە پێگەی گرنگی هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.
  سەرۆکی حکوومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری تورکیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار