٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری تەندروستی بۆ KDP: گرفتی مووچەی زیاتر لە ٩٠٠ کارمەندی گرێبەست چارە دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: بۆ ئەو گرێبەستانەی گرفتی مووچەیان ھەیە، لەگەڵ بەغدا لەهەوڵ داین، کێشەکەیان چارە بکەین، دڵنیایان دەکەینەوە بەھیچ جۆرێک ھیچ مووچەیەکیان نافەوتێت.

دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: زیاتر لە ٩٠٠ کارمەندی گرێبەستی تەندروستی لە خشتەی (ج) ھەیە پێویستە لە بودجەی گشتی عێڕاق  شوێنیان بۆ بکرێتەوە و ببنە میلاک و پارەیان بۆ سەرف بکرێت، ئێستا لە ڕێڕەوی یاسایی و کارگێریدایە و ھیچ کێشەیەکیان نییە و فەمانبەرن، دڵنیایان دەکەینەوە ھیچ گرفتی فەوتانی مووچەیان نابێت، کاری خۆیان کردووە و مووچەی خۆیان وەردەگرن.

دکتۆر سامان بەرزنجی گوتیشی: لەو ماوەیە ئەو کێشەیە چارە دەکرێت، کاتێک شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چووەتە بەغدا، ئەمە یەکێک لە بابەتەکان بوووە و داوامان کردووە چارە بکرێت، بۆیە مافی خۆیانە بۆیان چارە بکرێت، ھەندێک ساڵ بۆ گرێبەستەکانی دیکەش کێشە دروست دەبێت، بەڵام لە ھیچ حاڵەتێک  مووچەیان نافەوتێت و کاتێک چارە دەبێت ھەموو مووچە وەرنەگیراوەکانیان وەردەگرن.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار