٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆن ئەنجامی ھەڵبژاردنی پەسەند کرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێڕاق دەڵێت، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی کۆمسیاران کۆبووەوە و ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد.

جمانە غەلای ، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێڕاق کۆبووەوە و ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بۆ خولی شەشەم پەسەند کرد.
جومانە غەلای گوتیشی: پێویستە پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ ڕۆژ دوای دەرکردنی مەڕسوومی ھەرێمیی یەکەم کۆبوونەوە ئەنجام بدات، ئەگەر مەڕسوومیش دەر نەکرا، پێویستە دوای ئەو ماوەیە کۆببێتەوە، پێویستە یەکەم دانیشتن بە تەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆکایەتی بکات و لە یەکەم دانیشتن سەرۆک و جێگر و سکرتێری پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگ ھەڵبژێردرێن.
لە ٢٠ی ئۆکتۆبەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ خولی شەشەم ئەنجام درا و تێیدا پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەدەستھێنانی زیاتر لە ٨١٢ھەزار دەنگ توانی ٣٩کورسی بەدەست بێنێت و بە ڕێژەیەکی بەرچاو لەپێش لایەنەکانی دیکە پلەی یەکەم بگرێت.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار