سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له خانه‌وادەى هونه‌رمه‌ند زاهیر عه‌بدوڵڵا ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پرسەنامەیەکی بۆ كۆچى دواییى هونه‌رمه‌ندى دیارى كوردستان خوالێخۆشبوو زاهیر عه‌بدوڵڵا، ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكار و هاوكارانى به‌ڕێزى و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى كوردستان كرد.
دەقی پرسەنامەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ کۆچی دوایی زاھیر عەبدوڵڵا
بۆ كۆچى دواییى هونه‌رمه‌ندى دیارى كوردستان خوالێخۆشبوو زاهیر عه‌بدوڵڵا، پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكار و هاوكارانى به‌ڕێزى و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى كوردستان به‌گشتى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم.
خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكى دوور و درێژى بە خزمه‌تى هونه‌ر و نواندنى كوردی به‌سه‌ربرد. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌ز‌ه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/11/24




