٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەنعان فایەق ھانەدنی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی کوڕی (سەنعان فایەق ھانەدنی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.

بۆ بەڕێز (سەنعان فایەق ھانەدنی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کوڕی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (دیدار سەنعان فایەق)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ھیوادارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۲۳ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار