مەسروور بارزانی لە بارهی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستهوه پهیامێكی بڵاو كردهوه

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دهڵێت، پێویستە عێراق لە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوور بکەوێتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد، ئێمه ئامادەین ڕۆڵی خۆمان له هەرێمی کوردستان ببینین.
ئهمڕۆ شەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی، پێویستە عێراق لە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوور بکەوێتەوە.
دەشڵێت: بەرژەوەندییەکانی وڵات و دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵکەکەی، دەبێ خەمی سەرەکی و بنەمای مامەڵەکردن بن لەگەڵ ناسەقامگیرییەکانی ناوچەکەدا.
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە، ئێمە ئامادەین لەمبارەیەوە، ڕۆڵی خۆمان لە هەرێمی کوردستان بگێڕین.




