٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ھونەرمەند (زاهیر عەبدوڵڵا) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەندی ناسراو (زاهیر عەبدوڵڵا)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بۆ خانەوادەی ھونەرمەند (زاهیر عەبدوڵڵا)

بە دڵگرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی دیاری ھەولێر و کوردستان “زاهیر عەبدوڵڵا”-مان پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ھونەرمەندی ناسراو “زاهیر عەبدوڵڵا” دەکەین و ھاوبەشی خەمتانین.

خودای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.

زاھیر عەبدوڵڵا ناوێکی دیاری بواری نواندن و سینەما و شانۆی کوردی بوو، مێژوو و ڕۆڵی لە ھونەری کوردیدا جێگەی شانازییە. 

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

۲۳ی نۆڤێمبەری٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار