٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەحموود عوسمان بۆ KDP: پرۆسەی سەرژمێری تا کاتژمێر ١٢ی ئه‌مشه‌و درێژکراوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری جێبەجێکاری سەرژمێری لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت،‌ پرۆسەی سەرژمێری سەرکەوتوو بووە لە ھەرێمی کوردستان و دەشڵێ، تا کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو سیستەمەکە کارا دەبێت بۆ تۆمارکردنی ھاووڵاتیان.

مەحموود عوسمان، سەرپەرشتیاری جێبەجێکاری سەرژمێری لە ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پرۆسەی سەرژمێری درێژکراوەتەوە تا کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو، ئەوەش لەپێناو تۆمارکردنی ھەموو ھاووڵاتیان، ھاوکات وەزیری پلاندانانی ھەرێم پەیوەندی بە وەزیری پلاندانانی فیدڕاڵ کردووە، چونکە ئێمە ھەندێ شوێنمان ھەیە بژمێرەکان سەردانیان کردووە لەماڵ نەبوونە و ھێڵی سووریان لەسەرە دەمانەوێ ھەمووی سەوز بکەین، بۆ نموونە لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی شووقە ٨٠ خێزانی تێدایە و ماڵێک یان چەند ماڵێک خۆیان تۆمارنەکردووە ھێڵی سوور لەسەر ھەموو ئەو باڵەخانە دراوە.

سەرپەرشتیاری جێبەجێکاری سەرژمێری گوتیشی: تا کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو ناو تۆماردەکرێن و دواتر سیستەمەکە دادەخرێت تا دەستپێکردنی قۆناغی سێیەمی سەرژمێری، چونکە دەمانەوێ ھەموو ئەو باڵەخانانە سەوز بکرێن، بەخۆشحاڵیەوە ٣٠ ھەزار کارمەند لە کاربوونە بۆسەرخستنی سەرژمێری گشتی.

مەحموود عوسمان ڕوونیشیکردەوە: پرۆسەی سەرژمێری بەشێوەیەکی سەرکەوتوو لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچووە، ئێمە زۆر ڕازین لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەکە، بەڵام تا ھەمووی کۆتایی نەیەت داتا و ژمارەکان دیاری ناکرێن.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار